لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا لەسەر كارەبای 24 كاتژمێری تۆمار دەكرێت

پەرلەمانتارێكی خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ نرخی كارەبا پێچەوانەی بنەما دەستووری و یاساییەکان و بەرژەوەندی و بژێوی هاووڵاتیانە و دەشڵێت: ئەوەی ڕوودەدات لە (کارەبا)دا ناوەستێت، ئەمە مەترسییەکەیە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی “ماوەبەسەرچوو” بۆ نرخی کارەبا پێچەوانەی بنەما دەستووری و یاساییەکان و بەرژەوەندی و بژێوی هاووڵاتیانە، لە نزیکترین کاتدا دۆسیەی بە بازرگانیکردنی نرخی کارەبا دەبەیبە دادگای باڵای فیدڕاڵی و داوا تۆمار دەکەین.

ڕاشیگەیاند، ئەمەی كراوە ستەمە و هیچ بازرگانییەک بەمجۆرە قازانج ناکات، چونكە حكومەت دەیەوێت بیكاتە سەرچاوەی داهات بۆخۆی.

هۆشداری ئەوەش دەدات، كە “لە (کارەبا)دا ناوەستێت، ئەمە مەترسییەکەیە!” و دەشڵێت: ئامادەی گفتوگۆی ئەم وردەکارییە زانستی و پیشەییەم لەگەڵ هەرکەسێک لە دەسەڵات، لەهەر شوێنێک پێی خۆشە!

ڕۆژی چوار شەممەی پێشوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری لە نرخی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی “24 كاتژمێری”دا، بەجۆرێك لە 72 دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 350 دینار و ئەمەش ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەمەوێت بە خەڵکی کوردستان بڵێم، پرۆژەی ڕووناکی بەهەردوولامان جێبەجی دەکرێت، واتە هەم هاونیشتمانیان هەم حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها تەواوی خەڵکی کوردستان لەم پرۆژەیە سوودمەند دەبن، ڕەچاوی دۆخ و گوزەرانی دارایی خەڵک کراوە.

وتیشی: نزیکەی لە 80%ـی خەڵک پارەیەکی کەمتر لەجاران بدەن، بۆ ئەوەی کارەبایەکی 24 کاتژمێریان دەستکەوێت.

جەختیشی كردەوە، پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەی ڕووناکی لە سەنتەری هەموو پاریزگاکان تەواو بێت، دواتریش بەرەو ناوچەکانی دیکە درێژ دەبێتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە