دابەشکردنی نەوت ڕاگیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەهاتنی نەوت لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە، دابەشكردنی نەوت ڕاگیراوە.

ساڵانە حكومەتی عێراق لەدوای مانگی 10ەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكات و دواتر نزیكەی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام تەنها بەشی ناوچە شاخاوییەكان دەكات و ئەو پڕۆسەیە تاوەكو كۆتایی مانگی 4 بەردەوام دەبێت و دواتر دەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بڕە نەوتەی بۆمان دابینکرابوو لە لایەن حکومەتی عراقی فیدڕاڵەوە ڕاگیراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان دلنیا دەکەینەوە لە ئەگەری هاتنی هەر بڕە نەوتێک ئاگادارتان دەکەین.

دەشڵێت: تکایە پێویست ناکات چیتر بەرمیل لە ناو کۆڵانەکان بمێنێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە