بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ناو بەنداوی دێوان لە دەربەندیخان و لە ئاوی دوكان لە سنووری بنگرد دەستیان بەسەر 70 ماسیی ڕاوكراودا گرت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بەئامانجی ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردنی ماسی و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان دەرچوونێکی مەیدانی بۆ ناو بەنداوی دیوانە لە سنوری چالاکی بەشەکەیان ئەنجامدا.
ڕوونیشی كردەوە، توانیان (٦)تۆڕ ماسی گرتن هەڵبگرنەوە، کەلەلایەن سەرپێچیکاران دانرابوون هاوکات دەستگیرا بەسەر ( ٦٢ ) ماسی قەبارە جیاوازی ڕاوکراودا.
هاوكات، بڵاویشی كردۆتەوە، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد بەئامانجی ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و پاراستنی سامانی ماسی، لە دەرچوونێکیان بۆ ناو دەریاچەی دوکان و بەتایبەت لە سنوری گوندی (مەمەنداوا) توانیان دەست بەسەر یەک بەلەمدا بگرن لە جۆری (چووپ) هەروەها (٢)تۆڕ و (٨ ) ماسی ڕاوکراو دەستی بەسەردا گیراوە .
جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەوبارەوە ڕێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە .



