spot_imgspot_img

ڕێباز حەملان: بەغدا نەیتوانی تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبێت

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەلێت: ئەوەی بەغدا بە هەرێمی كوردستانی دەكات غەدرێكی گەورەیە و دەشڵێت: بەغدا نەیتوانی تەنانەت یەك دێڕ یان تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مانگی 4 هەبێت.

ڕێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، ئەوەی لە بەغداوە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان دەكرێت غەدرێكی گەورەیە، چونكە هەرێم بە دەستوور و یاسای بودجە و بڕیارەكانی دادگای فیدڕالی داوای مووچە دەكات.

ڕاشیگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ناكرێت هیچ مانگێك تێكەڵ بە ململانێ‌ و كێشەی سیاسی بكرێت.

وتیشی، “هەموو ئەو پابەندییانەی بەغدا داوای لە هەرێم كردووە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، حكومەتی هەرێم هەمووی جێبەجێ‌ كردووە”.

دەشڵێت: وەك هەمووان بینیان بەغدا نەیتوانی تەنانەت یەك دێڕ یان تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مانگی 4 هەبێت سەرباری ئەوەش دوای 21 ڕۆژ دواكەوتن مووچەی نارد.

ئاشكراشی كرد، میزان موڕاجەعەی مانگی 4 و دواتر پشكی داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و ئێستا ئامادەكاری بۆ دەكرێت، هاوكات هەوڵ دەدرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 5 ڕەوانەی بەغدا بكرێت، بەڵكو پێش جەژن مووچە بدرێت و ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێم بێت ئەنجامی دەدات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە