سەرۆکی میسر جەختی لە گرنگی لوتکەی بەغداد کرد کە ببێتە شوێنێکی هەڵدانی ئایندەیەکی گەشاوەتر لە رێگەی پتەوکردنی یەکێتی عەرەبی لە بەرامبەر ئەو کێشانەی کە ناوچەکەی تووشی کێشە کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە 34ـەمین لوتکەی عەرەبی ڕایگەیاند: دەبێت هەموو وڵاتانی عەرەبی لوتکەی بەغداد بکەنە خاڵی دەستپێک بۆ گەیشتن بە ئایندەیەکی گەش بە بەهێزکردنی یەکێتی عەرەبی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی کە ناوچەکەیان بەڵا کردووە، لە پێش هەموویانەوە پرسی فەڵەستین.
باسی لەوەشکرد، دۆزی فەڵەستین بە مەترسیدارترین قۆناغی خۆیدا تێدەپەڕێت و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی برسێتی و بێبەشی کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دوو ملیۆن فەلەستینی لە ناو کەرتی غەززە، تووشی وێرانکارییەکی بەرفراوان بووە.
وتیشی، “میسر بە هەماهەنگی لەگەڵ قەتەر و ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە، بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان”.
سیسی لە وتارەکەیدا داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد کە نێوەندگیری ئاگربەست لە غەززە بکات بۆ پشتیوانیکردن لە گەیشتن بە پرۆسەی ئاشتی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر گەیشتە بەغداد و لەلایەن فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.
