ئەمڕۆ شەممە، 34 هەمین لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش عێراق بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لە سەرکردەکان ناردبوو.
محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی لەوەکرد، كه ڕه‌نگه به‌یاننامه‌ی كۆتایی بابەتی چاوەڕوان نەکراو له‌خۆبگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ورده‌كارییه‌كان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌رگا به‌رووی چه‌ندین ئه‌گه‌ردا ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته هاوبه‌شانه‌ی له كۆتایی لوتكه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
هاوکات باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراقیش ڕایگەیاند، لوتکەی عەرەبی کە 17ی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، یەکێک دەبێت لە گرنگترین لوتکە عەرەبییەکان.
هەروەها، لە لوتکەکەدا باس لە پرسە سەرەکییەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی و ئاڵنگارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دەکرێت، جگە لە پرسەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، هاوکاری ئابووری و یەکگرتن لە بەرامبەر قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کارنامەی لوتکەی عەرەبیدا سەرجەم دۆسیەو قەیرانەکانی ناوچەکەو پرسە چارەنووسسازەکانیش گفتووگۆی لەبارەوە دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش حكومەتی عێراق ھەموو ئامادەكارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانی بۆ پێشوازیی لە سەرکردە و بەرپرسانی عەرەبی تەواو کردووە.
