spot_imgspot_img

کەشناسێکی کورد: مانگی حوزەیران کەشەکەی فێنک دەبێت

کەشناسێکی کورد زانیاری لە بارەی هاتنەوەی بارستە هەوایەکی فێنک ئاشکرا دەکات کەلە کۆتایی ئەم مانگە ڕوو لە هەرێم دەکاتەوە و دەشڵێت، مانگی حوزەیران کەشەکەی فێنک دەبێت.

خەڵات سدیق، شارەزا لە بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە رۆژی یەکشەممە، 18ی ئەم مانگەوە پلەی گەرمی بەرز دەبیتەوە، بۆ رۆژانی دواتر کەمێک نزم دەبیتەوە بەڵام کەش هەر گەرم دەبێت، ئەگەرچی گەرمیاکی بەهێز نابێت.

وتێشی: “لەکۆتایی ئەم مانگە بارستە هەوایەکی فێنک جارێکی دیکە ناوجەکانی هەرێم دەگریتەوە پێشبینی دەکەم مانگی شەش بارستە هەوای فێنک زیاتر بێت لەبارستە هەوای گەرم”.

باسی لەوەشکرد: لە مانگی حوزەراندا پێشبینی گەرمای زۆر بەهێز ناکەم، پێشتریش باسم کرد ئەو دەنگۆیانە هەیە بۆمانگی پێنج کە گەرمای زۆر بەهێزە دوورە لە ڕاستییەوە، بۆیە بۆ مانگی حوزەیرانیش ڕاست نابێت.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە