“ژووری بازرگانی هەڵەبجە دەبێتە شادەماری بازرگانی پارێزگاکە”

سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی سلێمانی، رۆژی ٥ شەممە، ١٥ – ٥ – ٢٠٢٥ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەی كرد و لەكۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی میكانیزمی چۆنێتی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری و بەرەوپێشبردنی پارێزگاكە و ڕۆڵبینینی ژووری بازرگانی لە بەرەپێشچوونی پرۆژە و کارە بازرگانییەکانی شارەکە.

لای خۆیەوە، یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، ڕایگەیاند؛   پێویستە هانی وەبەرهێنەران بدرێت بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لەشارەكەدا بۆ ئەمەش پێویستە لەسەر فەرمانگە حكومیەكان كارئاسانی بكەن بۆ راپەڕاندنی كاروباری وەبەرهێنەران و سەرمایەداران و خاوەنی پڕۆژەكان لەهەڵەبجە.

هاوکات شێخ تاهیر شێخ عیزەدین، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە، ڕایگەیاند؛ بەبایەخەوە چاوەڕێی هاتنی سەرمایەداران دەکەین تا وەبەرهێنان لەبوارە جیاجیاكاندا بكەن .

پاش دیدارەکە، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە، بینای نوێی ژووری بازرگانی شارەکەیان بەسەرکردووە، کە بەشێوەیەکی مۆدێرن کە هاوشانی ئاوەدانی پارێزگای هەڵەبجە بێت بونیاتدەنرێت و کارەکانی لە قۆناغی کۆتایدان.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە