سوپای تورکیا لە دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە زیاتر لە 30 جار هێرش و بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
ئەمشەو کامەران عوسمان، لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، سەرباری ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرش و لەشکرکێشییەکانی
وتیشی: “لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی دوانیوەڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا 14 جار تۆپبارانی گەلی سیڤایان لە چیای مەتینا لە پشتی گوندی بەلاڤە لە قەزای ئامێدی کرد و 9 جاریش گوندی کەفنە مژێ و چیای گارا بوونە ئامانجی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا”.
هەرچەندە پەکەکە لە ڕۆژی 12ی ئایارەوە، بە فەرمی خۆی هەڵوەشاندەوە، بەڵام بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکە لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا 31 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، کە ئەمڕۆ زۆرترینیان بووە.
