رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وادەی ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج ئاشکرا دەکات و دەڵێت”هەفتەی داهاتوو میزان موراجەعە و داهاتی فیدڕاڵی دەنێردریت بۆ بەغدا”.
ڕێباز حەملان، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژمیرکاری سەرجەم وەزارەتەکان میزان مراجەعەی مانگی چوار ئامادە دەکات و لەگەڵ داهاتی فیدڕاڵی دەینێرێت بۆ بەغدا.
ئاماژەی بەوەشدا، جگە لەوانە وەزارەتی دارایی دوای ناردنی میزان موراجەعە و نیوەی داهاتی فیدڕاڵی ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ئامادە دەکات و رەوانەی بەغدای دەکات بۆئەوەی بەغدا هیچ بیانوویەکی نەبێت بۆ نەناردنی مووچەی مانگی پێنج لە وادەی خۆیدا.
باسی لەوەشکرد، بەغداد تێبینی لەسەر مووچەی مانگی چوار نەبووە و هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، وە پێویستە بەغدا بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات.
