spot_imgspot_img

پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بڵاوکردنەوەی وەڵامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەڵێت”لەکۆتا ڕۆژدا وەڵامەکان بڵاودەکەینەوە”.

ئەمرۆ پینجشەممە ، ١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥ ؛ یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەت بوو لە کوردستان ، و وەزارەتی پەروەردە لەوبارەیەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”بۆ بەرژەوەندی و ئارامی دەروونیان، بریارماندا کە لە کۆتایی تاقیکردنەوەکان کە رێکەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٥ کۆتا تاقیکردنەوەیە وەلامی نموونەیی سەرجەم بابەتەکان بە گشت زمانەکان بڵاو بکەینەوە .

وەزارەتەکە هۆشداریدەدات و دەڵێت”بڵاوکردنەوەی پرسیار و وەڵامەکان بەهەر شێوەیەک لە لەلایەن  هەر کەسێکەوە بکرێت بەدەر لە رێنماییەکانەو بەرپرسیارێتی یاسایی تێدایە.

ئەمرۆ پینجشەممە ، ١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥ ؛ یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێم بەڕێوەچوو و بڕیارە تا 26ـی مانگ بخایەنێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە