spot_imgspot_img

“مامۆستایانی گرێبەست مووچە وەردەگرن”

بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست مووچە وەردەگرن و بەشێکیان دو مووچە وەردەگرن”.

میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت، هاوکات فەرمانبەرانی گرێبەستیش مووچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژی سێشەممە فەرمانبەرانی گرێبەست هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی مووچەی مانگی چوار، مووچەیەکی دیکەش وەکو قەرەبووی مانگەکانی ڕابردوویان پێ دەدرێت، ئەمەش واتا دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.

بەپێی سەرچاوەی میدیاکە کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دابەش دەکرێت، و ئێستا قسە لەسەر میکانیزمێک دەکرێت ئاخۆ فەرمانبەران مانگانە دوو مووچەیان بەیکەوە پێ بدرێت یاخود لەماوەی مانگێکدا چەند مووچەیەکیان پێدرێت تاوەکو زووتر مووچەکانیان وەربگرنەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە