وەزارەتی بەرگریی تورکیا: “میکانیزمێک بۆ ڕادەستکردنی چەکەکان دادەنرێت’

وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، ڕایگەیاند “دەوڵەتەکەمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا بەهەستیاریی و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدات، لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوە بەرجەستەکانی گۆڕەپانەکە دەکات لەو بڕیارەی دراوە”.

سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، دوای کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.

سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایانگەیاند، “دەوڵەتەکەمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا بەهەستیاریی و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدات؛ لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوە بەرجەستەکانی گۆڕەپانەکە دەکات لەو بڕیارەی دراوە”.

لە بارەی کۆنگرەی و خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە، سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد، میکانیزمێک بۆ ڕادەستکردنی چەکەکان دادەنرێت و ڕایانگەیاند “بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەمانەوە میکانیزمێک لە بارەی ڕادەستکردنی چەکەکان دادەنرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە