spot_imgspot_img

ترەمپ: دەمەوێت غەززە ببێتە موڵکی ئەمریکا

سەرلەنوێ سەرۆکی ئەمریکا خواستی خۆی بۆ خاوەندارێتی کەرتی غەززە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند دەیکاتە ناوچەی ئازادی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر ڕایگەیاند، دەیەوێت ئەمریکا ببێتە خاوەنی غەززە و بیکاتە ناوچەی ئازادی.

ترەمپ وتی: بیرۆکەی زۆر باشم هەیە بۆ غەززە، ئەویش ئەوەیە کە بیکەم بە ناوچەی ئازادی، شانازی دەکەم ئەگەر ئەمریکا خاوەندارێتی بکات و بیبات و بیکاتە ناوچەی ئازادی.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە چڕتر بووەتەوە و ڕووبەرێکی بەرفراوانیشی بەیەکجاری کاول بووە.

ترەمپ چەندین جار بیرۆکەی ڕاگواستنی دانیشتوانی غەززە و گۆڕینی ئەو خاکە بۆ هاوینەهەواری گەشتیاری خستەڕوو، بەڵام پێشنیارەکەی بە ڕەتکردنەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی وەڵام درایەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە