نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا دابەزینی گەورەی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 120 دۆلار دابەزی.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو هەر ئۆنسەیەک تا سێ هەزار 435 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 547 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 639 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 728 هەزار دینار