عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سێشەممە و چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 4ی 2025 دابەشدەکرێت لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و چەندین وەزارەت و دەستە دابەشبکرێت، هەرچەندە پارەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ دەبێت، بەڵام هاوشێوەی سەرجەم فەرمانبەرانی پەروەردە مووچە وەردەگرن.