spot_imgspot_img

لەخەونی بوون بە پزیشکەوە ئێستا لەژێر چاودێری تەندروستیە و پێویستی بەهاوکاریە

ئاوێنە ئەو خوێندکارەی لەخەونی بوون بە پزیشک ئێستا لەژێر چاودێری تەندروستیە و پێویستی بەهاوکاریە لەڕێگای (خەڵک)ەوە داوا لەوەزیری پەروەردە و تەندروستی دەکرێت بەهانای ئاوینە بچن.

(ئاوێنە ساڵح) خوێندکارێکی پۆلی ١٢ی ئامادەییە و دانیشتووی قەزای سۆرانە لەپارێزگای هەولێر، خەونی ئەوەبوو ئەمساڵ بەهەوڵ و کۆششەکانی نمرەیەکی باش بەدەست بهێنێت و کۆلێژی پزیشکی گشتی کە خەونی داهاتووی بووە بەدەست بهێنت، بەڵام لەپڕ نەخۆشی بەرۆکی دەگرێت و لەخەونەکەی دایدەبڕیت.

کەس و کاری ئاوێنە بە(خەڵک)یان ڕاگەیاند؛ (ئاوێنە) کچێکی شیرین، خوێندکارێکی هێمن و زیرەک بوو ئاواتی ئەوەبوو خەونەکەی بەدی بهێنێت، کە ئەویش دوای ١٢ ساڵ لەخوێندن بگاتە کۆلێژی پزیشکی گشتی، بەڵام بەداخەوە پێنچ مانگ بەر لەئێستا تووشی پەتای وەرزی دەبێت و باروودۆخی بەتەواوی تێک دەچێت تا وای لێدێت تووشی کێشەی هەناسە و وەستانی دڵ دەبێت.

دەشڵێت، ئاوێنە ماوەی پێنچ مانگە لەژێر چاودێری پزیشکدایە، هەموو هەوڵێک دراوە بەڵکو خودا شیفای بدات و جارێکی تریش هەوڵی بەدەست گەیشتنی خەونەکەی بدات، بەڵام تائێستا هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و چەند جارێکیش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێنچ مانگە دۆخی بەم شێوەیە وئێستاش لەنەخۆشخانەیەکی تایبەتی هەولێر خەوێندراوە، ئەمەش تێچوویەکی زۆری هەبووە لەسەر باوک ودایکی و خەریکە لەتوانای ئەوان دەردەچێت کە بتوانن چارەسەری بکەن، ئێستاش پێویستی بەئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی گەورە هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارین وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و بەرپرسان و خێرخوازان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی ئاوێنەکەمان جارێکی تر خەندەی سەر لێوانی بگەڕێتەوە و بەهەمان حەز و ئاواتی خەونەکەی بەدی بهێنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە