spot_imgspot_img

توور زیاتر لە تەنها تامێک, سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی بزانە

ڕەگی توور بەهایەکی چارەسەری ڕاستەقینەی هەیە کە شایەنی پێزانینە، بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی هەندێک جۆری هەوکردن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی تەندروستی ئەڵمانی ئەبۆنێت دی، توور تەنها پێکهاتەیەکی سەوزەواتی نییە، بەڵکو پێکهاتەیەکی سروشتییە و سوودی تەندروستی هەیە.

ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوە دەکات کە توور یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک گرفتی پزیشکی، بەتایبەتی هەوکردنی کۆئەندامی میز وەک هەوکردنی کیسی، هەروەها هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە وەک هەڵامەت و هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و هەوکردنی جیوبەکان.

جگە لەوەش، توور ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، کە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و پاڵپشتیکردنی توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان.

سەرەڕای ئەم سوودە زۆرانە، ماڵپەڕی ئابۆنێت دی هۆشداری دەدات کە خواردنی بڕێکی زۆر لە توور ڕەنگە ببێتە هۆی خورانی پەردەی گەدە، بەتایبەتی لە کۆئەندامی هەرسدا، بەهۆی ئەو پێکهاتە گەرمانەی کە تێیدایە. ڕەنگە هەندێک کەس هەست بە ئازاری گەدە یان ناڕەحەتی سک بکەن لەکاتی زۆر خواردنی.

بۆیە باش نییە ئەو کەسانەی بەدەست برینی گەدە یان ڕیخۆڵەوە دەناڵێنن، یان ئەوانەی نەخۆشی گورچیلە یان تێکچوونی غودەی دەرەقییان هەیە بڕێکی زۆر توور بخۆن. هەروەها باش نییە بۆ بەکارهێنانی لەلایەن ژنانی دووگیان و شیردەر و هەروەها منداڵانی خوار تەمەنی چوار ساڵەوە.

سەرەڕای تامە تیژەکەی، ڕەگی توور بەهایەکی پزیشکی ڕاستەقینەی هەیە کە شایەنی پێزانینە، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی هەندێک جۆری هەوکردندا. بەڵام بەکارهێنانی وەک ڕووەکە دەرمانییەکانی تر پێویستی بە هۆشیاری هەیە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە