spot_imgspot_img

لە سلێمانی كەمپینی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ڕاگەیەنرا

لەشاری سلێمانی، كە مپینێك بەناوی (پاراستنی شارەكەم لە تای خوێنبەربوون) لەبارەی خۆپارێزی لەو پەتایە دەستیپێكرد.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كەمپینێكی دەستپێكردوە بەناوی (پاراستنی شارەكەم لە تای خوێنبەربوون).

وتیشی، “ئامانجی كەمپینەكە بۆ چاودێری كردنی گۆشت فرشەكان و پاراستنی هاووڵاتیانە لە تای خوێنبەربوون و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری پێویستە لەبارەی ئەو نەخۆشیە.

ئاشكراشی كرد، زیاتر لە 100 تیم بەشدارن لە كەمپینەكەدا و 38 تیمیان چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراكە و 42 تیم هۆشداری تەندروستیە و 22 تیمیش پێكهاتون لە نەخۆشیە گوازراوەكان و تەندروستی خوێندنگاكان.

جەختیشی كردەوە، تیمەكان سەردانی شوێنە گشتیەكان و ئەو شوێنانە دەكەن گۆشتی تێدا ئامادە دەكرێت بۆ بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە