spot_imgspot_img

سەردانی ترەمپ بۆ سعودیە… سەردانی دەستکەوتەکان

لە لێدوانێکیدا، لەمیانی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعودیە و ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ وتی: بەم سەردانە زیاتر لە یەک تریلیۆن دۆلار وەبەرهێنان بۆ وڵاتەکەمان زیاد دەکەین.

 دیارترین گرێبەستەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە (١٣ی ئایاری ٢٠٢٥) هەر بە گەیشتنی بە هۆڵی پێشوازی بەڵێنەکانی لە سعودیە مسۆگەر کرد بۆ وەبەرهێنانی ٦٠٠ ملیار دۆلار لە ئەمریکا.

لیستی گرێبەستە بازرگانییە بەرزەکان لەم هەفتەیەدا لە ڕیاز و دۆحە و ئەبوزەبی ئاشکرا دەکرێن، کە زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیا سەرهەڵداوەکان جێگەی سەرەکییان هەیە لەکاتێکدا وڵاتانی کەنداو پێشبڕکێ دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی پێگەیەک لە زیرەکی دەستکرد و ئابووری جیهانی .

گەورەترین مامەڵەی چەک لە مێژوودا

ئەمەریکا و سعودیە ڕێککەوتنێکی بەرفراوانیان واژۆکرد، کە کۆشکی سپی بە”گەورەترین ڕێککەوتن لە مێژوودا” وەسفی کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ڕێککەوتنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان لە ڕیاز هات.

بەهای ئەم گرێبەستە بەرگرییە ١٤٢ ملیار دۆلارە، کە خۆی لە دابینکردنی نوێترین چەک لەڕێی ١٢ کۆمپانیای سەربازی ئەمریکی دەبینێتەوە بۆ سعودییە.

وەبەرهێنانی گەورە لە زیرەکی دەستکرددا

* کۆمپانیای ئەمازۆن وێب سێرڤێس و کۆمپانیای هیومانی سعودی بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار لە هاوبەشییەکی ستراتیژیدا هەنگاویان نا بۆ دروستکردنی “ناوچەی ئەی ئای” لە شانشینی سعودیە دا.

* کۆمپانیای چیپی ئەمریکی AMD و Human پلانەکانیان بۆ دروستکردنی ژێرخانی AI ڕاگەیاند، کە تا ١٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان دەکات بۆ جێگیرکردنی ٥٠٠ مێگاوات توانای کۆمپیوتەری AI لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.

* کۆمپانیای داتاڤۆڵتی سعودی بەنیازە ٢٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ژێرخانی وزە و ناوەندی داتاکانی AI لە ئەمریکا بکات.

* گووگڵ، داتاڤۆڵت، ئۆراکل، سەیلزفۆرس، ئەی ئێم دی، ئۆبەر پابەندبوون بە وەبەرهێنانی ٨٠ ملیار دۆلار لە تەکنەلۆژیای هەمەجۆر لە هەردوو وڵاتدا.

ژێرخان و وزە

* کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری بیناسازی هیڵ ئینتەرناشناڵ، جاکۆبس و پارسۆنز، و ئایکۆم، پڕۆژەی ژێرخانی گەورەی وەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا سەلمان، پارکی شا سەلمان، زە ڤۆڵت، شاری “قیدیە” دروست دەکەن، کە کۆی گشتی هەناردەکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەمریکا بۆ بونیاتنانیان لە دوو ملیار دۆلار زیاترە.

* هەناردەکردنی تۆرباینەکانی غاز، چارەسەری کارەبا لە کۆمپانیای جی ئێی ڤێرنۆڤا کە بەهای کۆی گشتی ١٤.٢ ملیار دۆلارە و فڕۆکەی نەفەرهەڵگری بۆینگ ٧٧٣-٨ لە کۆمپانیای Avi.Lease بە کۆی گشتی بەهای ٤.٨ ملیار دۆلار.

* بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆ دەکات کە بریتین لە کۆمپانیای نێکس دیکەید کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری غازی سروشتی شل و کۆمپانیای سێمپرا یوتیلیتیسە.

* کۆمپانیای چاودێری تەندروستی شەمێخ ٤ سۆڵوشنز ٥.٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات لە پڕۆژەکاندا لەنێویاندا کارگەیەکی بەرهەمهێنانی غازی شل لەمیشیگان بە توانای بەرز.

وەبەرهێنان و دڵنیایی و قەرز

* کۆمپانیای وەبەرهێنانی حەسەنە و فرانکلین تەمپڵتۆن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار واژۆ کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە هاوبەشییەکی ستراتیژی پەیوەست بە وەبەرهێنان لە دەرفەتەکانی قەرز و دڵنیایی سعودیە.

* پلاتفۆرمی وەبەرهێنانی ئەمریکی بورکان وۆرلد ئینڤێستمەنتس ڕایگەیاند؛ کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ هاوبەشە سعودیەکەیان واژۆ کردووە کە کۆی گشتی ١٥ ملیار دۆلارە لە بەڵێننامەی نوێی وەبەرهێنان.

* کۆمپانیای زەبەلاحی چیپی ئەمریکی Nvidia و کۆمپانیای دەستپێشخەری زیرەکی دەستکرد Humane کە خاوەنەکەی سندوقی سامانی سەروەری شانشینی سعودییە یە، هاوبەشییەکیان ڕاگەیاند.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە