خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و نمەباران و هەورە بروسکەش دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم ئاماژە بە بەردەوامی خۆڵبارین دەکات و ڕایدەگەیەنێت، نمەباران و هەورە بروسکەش لەسەر بەشێک لە ناوچەکان دەستپێدەکات.

بەپێی ڕاپۆلرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ لە کەشی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک.

دەشڵێت: لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان لە هەندێ کاتدا ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با و ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین , لە ئەنجامی بەردەوامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە هەندێک ناوچە کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لە بارەی سبەینێ پێنجشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان ئاسمانی ناوچەکەمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتی باران، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان هەیە لە کاتی زیاد بوونی خێرایی با.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێم

هەولێر: 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی

دهۆک: 32 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە