spot_imgspot_img

هاتووچۆ ڕێنمایی بۆ كاتی خۆڵبارین بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕێنمایی بۆ كاتی خۆڵبارین دەداتە شۆفێران و دەڵێت: بە وریایی لێخوڕین ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی چەند ڕۆژێکە کەشێکی خۆلبارین شاری هەولێری گرتۆتەوە، کە بەهۆی ئەم خۆڵبارینە ئاستی بینین کەم بۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لەشوفێران دەکەین لەکاتی خۆڵبارین دا بە وریایی لێخوڕین ئەنجام بدەن و جامی ئۆتۆمبێلەکان دابخەن.

دەشڵێت: لایتی نزم هەلبکەن، بۆئەوەی بەهوی کەمبونەوەی ئاستی بینین ئۆتۆمبێلەکانی دوای خۆتان بتان بینن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە