spot_imgspot_img

وەرزی بارانی ئەمساڵ کۆتایی دێت

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و دەشڵێت: هەفتەی داهاتوو وەرزی بارانی ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەکان کۆتایی دێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی چالاکی با لەناوچە بیابانیەکانی خۆرئاوای عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری خۆڵبارێنی لاواز بۆ مامناوەند هەیە، له ناوچە کوێستانییەکان و باکووری گەرمیان لاواز دەبێت، لە ناوچه دەشتاییەکانی ناوەڕاستی گەرمیان و باشووری گەرمیان خۆڵبارینەکە مامناوەند دەبێت و لەوەی پێشوو کەمتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە هەندێک کاتی کەم لە چەند ناوچەیەکی جیاواز ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە بەگشتی ئەم حاڵەتە لە پاشنیوەڕۆی پێنج شەممەوە کۆتایی دێت.

وتیشی، “لە ڕۆژی هەینییەوە کەش جێگیردەبێتەوە و وەرزی بارانی ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەکان کۆتایی دێت”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە