spot_imgspot_img

تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم چەند ڕۆژە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و تاوەكو كۆتایی هەفتە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و تاوەباران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە 13/5/2025 کاریگەری ئەو خۆڵبارینە زیاتر ئەبێت و ھەرێمی کوردستانیش ئەگرێتەوە بەتایبەتیش ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و ھەڵەبجە و سلێمانی خۆڵبارینەکەی چرتر و زیاتر ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، بای باشور و باشوری ڕۆژئاوا لەسەر ناوچەکانمان چالاک ئەبێت بەخێرای 20-50کم/ک لەھەندێ کات و شوێنیشدا ھەورە بروسکە چالاکەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بڕێکی کەم باران ، پلەکانی گەرما سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە و ڕۆژانی داھاتووش بەھۆی مانەوەی ئەو بارستە ھەوایە پلەی گەرمی زیاتر نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین و با.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی پێنج شەممە 15/5/2025 لەکۆتایی ئەم حاڵەتەدا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزەش ئەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگاکە و ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی سۆران و پاشان ئێوارەی پێنج شەممە کۆتایی پێدێت .

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە