spot_imgspot_img

بۆچی ترەمپ لەسەر فەرشی وەنەوشەیی پێشوازیلێکرا؟

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ گەیشتە ڕیاز، پێشوازییەکی گەورەی لێکرا و بەسەر فەرشێکی رەنگ وەنەوشەییدا ڕێی کرد، نەریتێک کە بووەتە نیشانەی ڕێوڕەسمەکانی سعودیەو جێگەی فەرشی سووری گرتووەتەوە.

شانشینی سعوودیە ڕەنگی وەنەوشەیی هەڵبژاردووە بۆ ئەو فەرشانەی کە بۆ پێشوازی فەرمی میوانانی دەوڵەت بەکاردەهێنرێن، لەوانە سەرۆک و وەزیر و باڵیۆز و نوێنەرانی ولاتان، ئەمە جگە لەو فەرشانەی بۆ بۆنە فەرمییە جیاوازەکان بەکاردەهێنرێن.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی سعودییە، فەرشی “وەنەوشەیی” گوزارشتە لە رەنگی ئەو گوڵە هەمەجۆر و دانسقانەی لە وەرزی بەهاردا لەگەڵ ڕەنگی بیابانەکانی شانشینی سعودییەدا یەکانگیر دەبن، بەتایبەت بە لاڤاندەر و ڕووەکی دیکەی وەک هیسۆپ و ڕیحانە، کە پێکەوە بەرگێکی وەنەوشەیی پێکدەهێنن.

دەستپێشخەری گۆڕینی “فەرشی ڕێوڕەسمی پێشوازی” هەوڵێکی هاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری و پرۆتۆکۆڵی شاهانە بوو، کە درێژکراوەی چەندین دەستپێشخەری نیشتمانییە بۆ توخمە کولتوورییە ڕەسەنەکانی سعودیە و تیشک دەخەنە سەر ناسنامەی نەتەوەیی.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە