spot_imgspot_img

هەردی سەڵاح: پێویستە لەئێستاوە لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەبکرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، با چیتر مووچەی خەڵک نەبێتە قوربانی نێوان خەم ساردی و عینادی ئێرە و حەزی سزادانی ئەوان.

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پێویستە لەئێستاوە لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەبکرێت و لەکاتی خۆیدا بنێردرێت بۆ بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەبێت حکومەتی هەرێم هەر پابەندیەک لەسەریەتی لەکاتی خۆیدا و بێ کەم و کوڕی جێبەجێی بکات تا چیتر مووچەی خەڵک نەبێتە قوربانی نێوان خەم ساردی و عینادی ئێرە و حەزی سزادانی ئەوان.”

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 13ی ئایار، دوای زیاتر لە 45 ڕۆژ مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ڕەوانە كرا و لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە