ژمارەی کۆچبەران لە زیادبووندایە بەرەو دوورگەکانی یۆنان

دەزگای لوتکە ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەیەکی زۆر لە کۆچبەران بە نایاسایی گەیشتوونەتە دورگەکانی یۆنان، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٥ کۆچبەر لە باشووری کریت ڕزگارکراون، کە بە بەلەم گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

دەزگای لوتکە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ٥٣ بەلەم تۆمارکراوە، کە لە لیبیاوە گەیشتوونەتە کەنارەکانی دوورگەی کریتی یۆنان – کە کۆی گشتی ٦٣ بەلەم بۆ سەرجەم ساڵی ڕابردوو هەژمار کراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە سەرەتای مانگی ئایاردا دوو هەزار و ٨٨١ کەس لە باکووری ئەفریقاوە گەیشتوونەتە ئەو دوورگەیە، نزیکەی ٤٠ کۆچبەریش گەیشتوونەتە دوورگەی کاسۆس لە ڕۆژهەڵاتی کریت. لە سەرەتادا ڕەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانە ڕوون نەبووەتەوەبەڵام دەزگای لوتکە زانیویەتی هاوڵاتی عێراقیشی تێدایە.

دەشڵێت: ئەو کەسانەی کە تازە هاتوون بە شەش بەلەم گەشتیان کردووە و دەڵێن لە بەندەری تۆبروکی لیبیاوە بەڕێکەوتوون. پاسەوانی کەناراوەکان شەش کەسی گومانلێکراوی دەستگیرکرد، کە گوایە بەلەمەکانیان بەڕێوەدەبرد .

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، زۆرینەی کۆچبەران پلانیان هەیە بەردەوام بن لە گەشتەکەیان بۆ ئەڵمانیا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە