ئەمڕۆ دووشەممە 12 / 5/ 2025 لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی سەلامەتیی رێگەوبان، کواڵیتی ئوتومبێل و هۆشیاریی هاتووچۆ، بەڕێوەچوو پاشان پیشانگەی ئوتومبێلە تێکشکاوەکان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کرایەوە.
پڕۆژەکە پڕۆژەیەکی فراوانی شەش مانگیە و بەکەمپینێکی یەک هەفتەیی دەستی پێکرد کە هاوکاتە لەگەڵ هەفتەی جیهانی سەلامەتی ڕێگاوبانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
پڕۆژەکە لەلایەن لوتکەی تەندروستی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و بەئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕێنمایی و کردنەوەی خول بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.