بافل تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی چەکدانانەوە بڵاوکردەوە

سەرۆکی یەکێتی بڕیاری چەکدانانی پەکەکە لە ئێستادا بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت” هەنگاوێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین”.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشطیمانی کوردستان، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە و بڕیاری چەکدانان پەیامیکی بڵاوکردەوە و دەڵیت، بڕیاری پەکەکە بۆ بەدەمەوەچوونی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لەم قۆناغە هەستیار و چارەنوسسازەدا هەنگاوێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پەرۆشە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و هاوکار و پشتیوانی هەموولایەک دەبین بۆ سەرخستنی ئەم هەوڵە، وە پێمانوایە چەکدانان بەشێکی پرۆسەکەیە و دەبێت هەنگاو و بەشەکانی دیکەی پرۆسەکە جێبەجێبکرێت تاوەکو بگەینە ئەو ئامانجانەی هەوڵمان بۆیان داوە.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، ئێمە بە شوێن هەنگاوەکانی مام جەلال دا ستراتیجی نیشتمانیی خۆمان ئاڕاستە دەکەین کە وەک یەکەم سەرکردە شانی دایە بەر سەرپێخستنی پرۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆش بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییە.

دەشڵێت”دووپاتی دەکەمەوە تەنیا رێگا بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی کوردە”.

وتیشی، هیوام سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە لە باکووری کوردستان و تورکیا تاوەکو لاپەڕەیەکی نوێی سیاسی و دیپلۆماسی لە نێوان سەرجەم لایەنەکان هەڵبدرێتەوە و هەنگاو بۆ کارکردنی پێکەوەیی بنرێت و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەواوی کوردستان هەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە