ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025 ئاشکرای کرد، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی هانسی فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری یانەکە تا ساڵی 2027 نوێ بکاتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای یاریی کلاسیکۆ کە لە یاریگای ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەچوو، کۆمپانیای لویس کۆمپانیای فلیک بەیاوەری بریکارەکەی پینی زەهاوی و چەند هاوڕێیەکی، چوونەتە نانخواردنی ئێوارە لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا خوان لاپۆرتا زۆر دڵخۆش بوو بە سەرکەوتنێکی دیکە بەسەر ڕیال مەدرید، ئەمەش تیپەکەی زۆر لە نازناوی لالیگا نزیککردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بناغەی ڕێککەوتنی نوێکردنەوەی لاپۆرتا و فلیک لەئارادابوو، هەرچەندە هەندێک وردەکاری هێشتا هەڵپەسێردراو بوون و پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە”.
بەپێی ڕۆژنامەکە “دوای ئەم کۆبوونەوەیە، ڕێککەوتنی نێوان هەردوو لایەنەکە تەواو بوو. لە ئەنجامدا فلیک کە بڕیاربوو گرێبەستەکەی تا هاوینی 2026بەردەوام بێت، بۆ وەرزێکی دیکە تا ساڵی 2027بەردەوام دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ ساڵێکی زیادەی ئیختیاری لە گرێبەستەکەدا بخرێتەڕوو”.
سەرەڕای گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەڵام بارسێلۆنا بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی فلیک ڕاناگەیەنێت تاوەکو نازناوی لالیگا دەستەبەر دەکرێت، دوای ئەوەی نازناوەکە پشتڕاستدەکرێتەوە و ئاهەنگەکان دەستپێدەکات، یانەکە بەدوای کاتێکی گونجاودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی درێژکردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەری ئەڵمانی تا هاوینی 2027 ڕابگەیەنێت.