ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕۆژی دووشەممە دووپاتی کردەوە کە یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت ئەلۆنسۆ ڕابسپێرێت پێش ئەوەی لە 15ی حوزەیران سەرکردایەتی مەدرید بکات لە مۆندیالی یانەکان.
ڕۆژنامەکە کە نزیکە لە ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید، بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت کارلۆ ئەنچیلۆتی یانەکە جێبهێڵێت، کاتێک ڕیال مەدرید شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی نازناوی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و نزیکیشە لە لەدستدانی خولی ئیسپانیا.
ئەلۆنسۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕۆیشتنی لە یانەی بایەر لیڤەرکوزن ڕاگەیاند، و پێشبینیش دەکرێت ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە زووتر لەوەی چاوەڕواندەکرێت پۆستەکەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگرێتە ئەستۆ.
هەفتەی داهاتوو وەرزی خولی ئەڵمانیا کۆتایی دێت، وەرزی خولی ئیسپانیش دوای هەفتەیەک کۆتایی دێت.
ئەنچیلۆتی کە بڕیارە لە یەکەمی حوزەیرانەوە پۆستی ڕاهێنەری بەڕازیل دەستبەکاربێت، کاتێک پرسیاری لەبارەی داهاتووی خۆیەوە لێکرا دوای دۆڕانەکەی بە بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 4-3 ڕایگەیاند، ئەمە دواین کلاسیۆکی دەبێت لە ئیسپانیا.
ئەنچیلۆتی لەم وەرزەدا نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ڕیال مەدرید دۆڕاند و لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوی خولدا لەدوای بەرشەلۆنە کەوتووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە ئەگەری هەیە پێنجشەممەی داهاتوو ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت ئەگەر ڕیال مەدرید بە مایۆرکا نەدۆڕێت.
ئەنچیلۆتی بە سادەیی وەڵامی پەیامنێرێکی دایەوە و وتی: ئەمە دوا کلاسیکۆی ئەم وەرزەیە، سێ یارییمان ماوە، هەوڵدەدەین هەموویان ببەینەوە.
چانسی بردنەوەی ڕیال مەدرید بۆ بردنەوەی خولەکە نزیکە لە مەحاڵ، چونکە بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی هانسی فلیکی ڕاهێنەر تەنها پێویستی بە دوو خاڵە لە سێ یاریی ڕابردووی خولەکە.