ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری باکوور لەمڕۆوە کەشێکی ناجێگیر لەناوچەکانمان دەستیپێکردووە لە ئێستاشدا خۆڵبارینێکی چر لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق دروستبووە بەھۆی ھاتنە ناوەوەی ئەو ھەوا فێنکەی لە دەریای ناوەراستەوە ھەڵیکردووە.
دەشڵێت: بۆ سبەینێ سێشەممە، کاریگەری ئەو خۆڵبارینە زیاتر دەبێت و ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەتایبەتیش ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و ھەڵەبجە و سلێمانی خۆڵبارینەکەی چرتر و زیاتر دەبێت، بای باشوور و باشووری ڕۆژئاوا لەسەر ناوچەکانمان چالاک دەبێت بەخێرای 20-50کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ھەندێ کات و شوێنیشدا ھەورە بروسکە چالاکەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بڕێکی کەم باران، پلەکانی گەرما سبەینێ بەراورد بە ئەمڕۆ سێ تا چوار پلە نزمدەبێتەوە و ڕۆژانی داھاتووش بەھۆی مانەوەی ئەو بارستە ھەوایە پلەی گەرمی زیاتر نزمەبێتەوە لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین و با.
ئەوەشی وتووە: ڕۆژی پێنجشەممە، لە کۆتایی ئەم حاڵەتەدا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزەش دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگاکە و ناوچە شاخاویەکانی ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی سۆران و پاشان ئێوارەی پێنجشەم کۆتایی پێدێت.
باسی لەوەشکردووە: لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوو پلەکانی گەرما پلە پلە رۆژانە روو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە.
