سلێمانی خۆی بۆ ڕێگرتن لە سووتانی چیاکان ئامادە دەکات

لیژنەی فریاگوزاری خێرا بۆ ڕێگرتن لە ئاگرکەوتنەوە لە ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی کۆبووە و قائیمقاامیەتیش ڕایگەیاند، لەسەرەتای وەرزی بەهاردا قۆناغی یەکەمی ئاگربڕین‌ بەدەرمانی تایبه‌ت به‌ئاگربڕ جێبه‌جێ كراوه‌.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی دارستانه‌كان و رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە بەگشتی و چیای ئەزمڕ و گۆیژە به‌تایبه‌تی، لیژنەی فریاگوزاری خێرا بەسەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی کۆبوەوە.

لەکۆبونەوەکەدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ئامانجی سەرەکی کۆبونەوەکەیان بۆ رێگریکردنه‌ لە ئاگر کەوتنەوە پاراستنی دار و درەختی دارستانەکان بەگشتی و چیای ئەزمڕ و گۆیژەیە بە تایبەتی، كه‌ لەماوەی رابردودا چەند جارێک ئاگر کەوتوەتەوە و زیانی بە دارستانه‌كان گەیاندوە.

وتیشی: ئێستا هەوڵ دەدەن بەهاوکاری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی رێگری لە ئاگر کەوتنەوە بکەن، هه‌روه‌ك سوپاسی هەمو ئەو كه‌س و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌ له‌ماوه‌ی رابردودا هاوکار بون بۆ رێگریکردن لە ئاگر کەوتنەوە.

قائیمقامی سلێمانی روونیکردەوە؛ پێشتر و لەسەرەتای وەرزی بەهاردا قۆناغی یەکەمی ئاگربڕین‌ بەدەرمانی تایبه‌ت به‌ئاگربڕ جێبه‌جێ كراوه‌، ئێستا هەوڵ دەدەن بەئامێر و دابینکردنی کارمەند و كرێكار قۆناغی دوەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێ بکه‌ن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە