spot_imgspot_img

بەهۆکارێکى نادیار سێ دۆنم پووش و پاوان سووتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی پارێزگای سلێمانی سووتانی سێ دۆنم پووش و پاوانی لە عەربەت ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوە لەبوونی کەوتنەوەی ئاگرێک لەسنووری دۆڵی دوکانیان لە ناحیەی عەربەت، دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بە هاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی عەربەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی سێ دۆنم پووش و پاوان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش نەزانراوە.

پۆلیسی دارستان ڕاشیگەیاند، بەدواداچوون بەردەوامەو بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ڕێکخراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە