spot_imgspot_img

ڕیمۆنتادای شێتانە نازناوی لالیگا نزیک دەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە یاری لوتکەی لالیگای ئیسپانیا و کلاسیکۆی جیهان، بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە.

بەرشەلۆنە لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی لویس کۆمپانیز لە ڕکابەرە سەرەکیەکەی و میوانەکانی ڕیال مەدریدی بردەوە، بە کلاسیکۆیەکی سەرسوڕهێنەر و تەنها لەگێمی یەکەمدا نیوەی یارییەکەی یەکلاکردەوە، و ئەو ئەنجامەش وایکرد یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن.

جیی ئاماژەیە، ئەمساڵ بارشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید چوار جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و هەر چوار جارەکە بارشەلۆنە توانیویەتی لە راڵ مەدرید بباتەوە و بەکۆی هەر چوار یارییەکە 16 گۆڵی کردووە.

بەم بردنەوەیە بارشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ پێشەنگی خۆی لە لالیگا بەهێزتر کرد و لە 28هەمین نازناوی خولی ئیسپانی نزیک بووەوە و تەنها 3 گەڕی ماوە، ڕیال مەدریدیش بە 7 خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە