به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان دڵنیایی لە بڕی ئاوی پیویست دەدات و دەڵێت” به‌نداوی دوكان سێ هێنده‌ی وڵاتێكی دراوسێ ئاوی تێدایه”.
ره‌حمان خانی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی كه‌مئاوی له‌سه‌ر ناوچه‌كه نییه و به‌نداوی دوكان سێ هێنده‌ی ئاوی وڵاتێكی دراوسێ ئاوی تێدایه‌و ئێستاش ئه‌وه‌نده ئاوی تێدایه به‌شی سێ ساڵی وڵاتێكی وه‌ك ئوردن بكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌مساڵ هیچ گرفتێكی ئاو لە ناوچەکە نابێت و دڵنیایی دەدەین بە هاووڵاتیان.
هاوکات به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت” داواکارین هاووڵاتیان ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرن، و سه‌رچاوه‌كانی پیسنه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی پێویست ئاو به‌كار بهێنن”.
جێی ئاماژەیە، ئەمساڵ بەهۆی کەمی بارانبارین لە هەرێم بەشێکی زۆری کانی و سەرچاوەکانی ئاو نەتەقین و هێشتاش لە وەرزی بەهارداین و وەرزی هاوین نەهاتووە بەڵام بەشیک لەو سەرچاوانەی ئاو وشکیان کردووە کە لەناوچەکان بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرا، هاوکات لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە بەنداوی دوکان ئاوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگرت و رایگەیاند”تەنها بەشی خواردنەوە و پێویستی ئاو بەکاردەهێنن”.
