spot_imgspot_img

ئەو دادوەرەی سزای لەسێدارەدانی بۆ مورسی دەرکرد كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ یەك شەممە 11ی ئایاری 2025، دادوەر شەعبان الشامی، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی قاهیرە، كە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ محەمەد مورسی، سەرۆكی میسر دەركرد، دوای دووچاربوونی بەنەخۆشییەکی کوشندە، كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی میسر هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووی دادگای تاوانەکانی قاهیرە (دادوەر شەعبان ئەلشامی) ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ماوەیەكی زۆر لە ململانێی لەگەڵ نەخۆشی.

دادوەر شەعبان ئەلشامی یەکێک بوو لە دادوەرە دیارەکانی میسر، بەتایبەت دوای هەردوو شۆڕشەكانی ٢٥ی كانوونی یەكەم و ٣٠ی حوزەیران، بەهۆی بەشداریکردنی لە دادگاییکردنی کەسایەتییەکانی ڕژێمی موبارەک و ئیخوان موسلیمین، کە لە میسردا وەک “ڕێکخراوێکی تیرۆریستی” پۆلێن دەکرێت.

دادوەر شەعبان ئەلشامی حوکمی لەسێدارەدانی بەرامبەر (محەمەد مورسی)، سەرۆکی پێشووی میسر دەرکرد، کە بە یەکەم حوکمی لەسێدارەدان بۆ سەرۆکی میسر دادەنرێت. هەروەها سەرۆکایەتی دادگایی کردنی (حوسنی موبارەک)ی سەرۆکی پێشووتری میسری کرد لە دۆسیەی “دەستکەوتی نایاسایی”.

لای خۆشیەوە، ئەحمەد محەمەد مورسی نووسیویەتی: “شەعبان شامی دیدارێكمان لای خودای گەورە دەبێت”

دادوەر شەعبان ئەلشامی لە ساڵی 1975 لە فاکەڵتی یاسای عەین شەمس دەرچووە و لە ساڵی 1976 وەک یاریدەدەری داواکاری گشتی دەستنیشان کراوە، گواستراوەتەوە بۆ کارکردن وەک دادوەر لە دادگا سەرەتاییەکان و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ داواکاری گشتی وەک سەرۆکی داواکاری گشتی قاهیرەی باکوور. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە وەک ڕاوێژکار لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە و دواتر لە دادگاکانی تاوانەكان کاری کردووە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە