لەداخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بووە 142 هەزار و 600 دینار.
ئێوارەی ئەمڕۆ، یەک شەممە 11ـی ئایاری 2025، نرخی دۆلار لەچاو دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەک لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار زیاتر لە 500 دینار بەرزبووەوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 142 هەزار و 200 دینار مامەلەی پێوەکرا، هەرچەندە نیوەڕۆ نزیک بووەوە لە 143 هەزار دینار، لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بووە 142،600 دینار.
نرخی دراوەکان ئەمرۆ بەم شێوەیەبوون:
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار – $100=142,600
نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار – €100=159,250
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار – £100=186,500
نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار – 1000=121,000
نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار – 1000=109,500
نرخی تمن بەرامبەر دینار – 1000,000=18,250
نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار – €100=112$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار – £100=131$
نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار – 1000=85$
نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار – 1000=77
$نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار – $100=7,900,000
نرخی تمەن بە حەواڵە – $100=دەرنەچوە
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار – $100=3,800
نرخی لیرەی سوری – 1000,0000=129,000
