پێش پۆشینی جلی هاوینە خۆت لە چەوری ورگ ڕزگار بکە

چەوری ورگ ئەو خەمەی زۆرێک هەڵیانگرتووە تەنها کاریگەری لەسەر دەرکەوتن نییە، بەڵکو پەیوەندی هەیە بە مەترسییە تەندروستییەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە. هەرچەندە ڕزگاربوون لێیان پێویستی بە گۆڕینی تەواوی شێوازی ژیان هەیە، بەڵام گۆڕینی هەندێک خۆراک و زیادکردنی چەند خۆراکێک دەتوانێت زۆر یارمەتیت بدات بۆ نەهێشتنی چەوری ورگ.

ئیمی گودسۆن، پسپۆڕی تۆمارکراوی خۆراک و ڕاوێژکار لە ناوچەی دالاس-فۆرت وۆرس کە پسپۆڕە لە تەندروستی گشتی و خۆراکی وەرزشی دەڵێت” هیچ خۆراکێکی جادوگەر نییە کە چەوری ورگ بتوێنێتەوە، بەڵام هەندێک بژاردەی چڕ لە ماددە خۆراکیەکان دەتوانن پشتگیری هەرس بکەن و ئاوسانی سک کەم بکەنەوە و هەستکردن بە تێری بەرەوپێش ببەن”.

ئێمە لێرەدا 10 خۆراکتان بۆ پێشنیار دەکەین کە پڕن لە ڕیشاڵ و چەوری تەندروست و پرۆبایۆتیک و پێکهاتەی دژە هەوکردن کە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی هەرس دەدەن و ئارەزووی خواردن ڕێکدەخەن.

هەموو جۆرە توویەک

توو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر وەک ئەنتۆسیانینەکان کە دەرکەوتووە هەوکردن کەمدەکاتەوە و بەرگری ئەنسۆلین باشتر دەکات. هەروەها بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە پاڵپشتی کرداری هەرس دەکات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی سک.

شۆفان

شۆفان یەکێکە لە دەوڵەمەندترین دانەوێڵەکان بە ڕیشاڵی تواوە بەتایبەتی بیتا گلوکان کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خاوکردنەوەی کرداری هەرس و مژینی شەکری خوێن، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی هاوسەنگی ئەنسۆلین و کەمکردنەوەی ئاوسانی سک. سەرەڕای ئەوەش، ڕیشاڵی ناو شۆفان خۆراک بۆ بەکتریا بەسوودەکانی ناو ڕیخۆڵەکانت دابین دەکات، تەندروستی هەرسکردن بەرەوپێش دەبات و یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری ورگ دەدات.

هێلکە

هێلکە یەکێکە لە خۆراکە پر پرۆتینەکان، هەموو ئەو ترشە ئەمینییە گرنگانەی تێدایە کە جەستەت پێویستی پێیەتی بۆ دروستکردنی ماسولکە و جەستەی بێ چەوری.

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری کۆلێژی خۆراکی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە خواردنی هێلکە بۆ ژەمی بەیانیان یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی هەستکردن بە تێربوون لەو کەسانەی کە کێشیان زیادە.

گوێز (بادەم، گوێز، گازۆ)

گوێز سەرچاوەیەکی خۆراکی تەواوەتییە. دەوڵەمەندن بە چەورییە نەتێرە تەندروستەکان و پرۆتینی ڕووەکی و ڕیشاڵ، ئەمەش وایان لێدەکات ببنە بژاردەی پڕکردنەوە کە یارمەتی ڕێکخستنی ئارەزووی خواردن و کۆنترۆڵکردنی شەکر دەدات.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Nutrients) بڵاوکراوەتەوە، خواردنی گوێز یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە تێربوون و ئازاری برسێتی لەناکاو کەمدەکاتەوە. هەروەها گوێز مەگنیسیۆمی تێدایە، کە پەیوەندی بە کەمکردنەوەی ئاستی فشارەوە هەیە.

ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات.. ٥ سوودی خواردنی گوێز ڕۆژانە

خواردنی گوێز هەموو ڕۆژێک ئاستی شەکری خوێن ڕێکدەخات

ماستی سروشتی و یۆنانی

ماست، بەتایبەتی ئەو جۆرانەی کەخۆماڵین و دروستکراوی سروشتین، یەکێکە لە باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی پرۆبایۆتیک، خواردنی ماستی دەوڵەمەند بە پرۆبایۆتیک یارمەتی کەمکردنەوەی غازات و نەهێشتنی ئاوسانی سک و یارمەتی هەرسکردن دەدات.

سەلەمون

سەلەمون سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ و پرۆتینی کوالیتی بەرز، هەردووکیان پێویستن بۆ پاڵپشتی جەستە. ئۆمیگا ٣ یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی درێژخایەن دەدات کە پەیوەندی بە چەوری زیادەی سکەوە هەیە، لەکاتێکدا پرۆتین یارمەتی دروستکردنی بارستەی ماسولکەی لاواز دەدات.

ماسی ساردین

ماسی ساردین یەکێکە لە خواردنە دەریاییە دەوڵەمەندەکان بە ئۆمیگا ٣، پێکهاتە سروشتییەکان کە سەلمێنراوە کاریگەرییان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی درێژخایەن، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی چەوری ورگ و دەوری کەمەر. هەروەها ساردین ڕێژەیەکی بەرزی پرۆتینی کوالیتی بەرزی تێدایە، کە هەستکردن بە تێربوون بەرز دەکاتەوە، یارمەتی ڕێکخستنی ئارەزووی خواردن دەدات، هەروەها کالۆری بەکارهێنراو کەمدەکاتەوە، ئەمەش پاڵپشتی هەوڵەکانی دابەزاندنی کێش دەکات.

ئەڤۆگادۆ

ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە چەوری سودبەخش، کە یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری ورگ دەدات کە پەیوەندی بە میتابۆلیکەوە هەیە. هەروەها بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و ڕیشاڵیان تێدایە کە هاوسەنگی شلە ڕێکدەخات و جوڵەی ڕیخۆڵەکان بەرەوپێش دەبەن.

مۆز

مۆز سەرچاوەیەکی نایابی پۆتاسیۆمە، کە یارمەتی ڕێکخستنی هاوسەنگی شلە و کەمکردنەوەی ڕاگرتنی ئاو دەدات. هەروەها ڕیشاڵی پرێبایۆتیکیان تێدایە کە خۆراک دەدات بە بەکتریا سودبەخشەکان و تەندروستی هەرس باشتر دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە