کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ دووشەممە کەشی نا سەقامگیر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە، پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوەی بەرچاو دەکەن<
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى زیاتر دەبێت.
باسی لەوەشكرد: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى، لە ئەنجامى دروست بوونى ناجێگیریەک لەسەر ناوچەکەمان ئەگەرى تاوەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.
ئەوەشی وتووە: لەگەڵ ئەم ناجێگیریە لەکەشدا ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با هەیە کە هەندێ کات بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵى لەگەڵدا دەبێت، ئەگەرى بارانبارین لەسەر سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى زیاتر دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ پێنج پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
