spot_imgspot_img

هەڵمەتێکی دیکە بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەستیپێکرد

بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر ڕایگەیاند، هەر کەسێک سەگێکی بێلانە بۆ شەڵتەری هەولێر بەرێت سێ هەزار دیناری پێدەدرێت و داواش دەکات هەرکەس ئارەزووی کارەکە دەکات سەردانیان بکات بۆ ئەوەی گرێبەستی بۆ بکەن.

ژیار جەلال، بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند: هەركەس ماتۆڕسكیلی سێ تایەی هەیە یان ئۆتۆمبێل و خوازیارە لە هەڵمەتی گرتنی سەگدا بەشدار بێت، دەبێت سەردانمان بكات بۆ ئەوەی گرێبەستی بۆ بكەین.

باسی لەوەشكرد: “ئەو كەسانەی بەشداری لە هەڵمەتەكەدا دەكەن، كۆتایی هەفتە چەند سەگیان گەیاندبێتە شێڵتەری هەولێر بۆ هەریەكەیان سێ هەزار دیناری پێ دەدرێت و ئەوانەی دەیانەوێ لە هەڵمەتەكەدا بەشداربن، دەبێت بارهەڵگرەكەیان بكەنە قەفەس بۆ گرتنی سەگەكان بەو شێوەیە نەبێت گرێبەستیان بۆ ناكرێت”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە