spot_imgspot_img

دەست بەسەر 12 ئۆتۆمبێلی خوارمۆدێلدا گیرا

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەستی بەسەر 12 ئۆتۆمبێلی خوارمۆدێلدا گرت کە لە ئوم قەسرەوە هاوردە کرابوون.

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئوم قەسر دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر دەستی بەسەر چوار کۆنتێنەردا گرت کە 12 ئۆتۆمبێلی خوارمۆدێلیان تێدا بووە و هاوردەکردنیان قەدەغەیە.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە دەستکاری ژمارەی شاسیی ئۆتۆمبێلەکان کراوە بۆ ئەوەی بەو جۆرە داخڵی عێراقییان بکەن.

دەستەی دەروازە سنوورییەکان ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆتۆمبێلەکان گواستراوەنەتەوە بۆ پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست لەوبارەیەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە