spot_imgspot_img

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق: ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم قۆناغەكانی پرۆسەكە لە چوارچێوەی خشتەی زەمنی خۆیدا دیاریكراوە، هەڵبژاردن بە یاسای ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـی هەموارکراوە بەڕێوەدەچێت.

عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (268)ی ساڵی 2025ـی دەرکرد کە تيايدا 11ی تشرینی دووەمـی ئەمساڵ، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرد، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لەڕووی تەکنیکیەوە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە بەرواری دیاریکراوی خۆیدا.

سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بە رۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، کۆمسیۆن خشتەیەکی کاتیی كارەكانی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن ئامادەکردووە، کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە پەسەندکراوە، خشتەکە کاتی هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی تێروتەسەل لەخۆدەگرێت، جەختیشکرد، بۆیە کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا.

سەبارەت بەو یاسایەشی هەڵبژاردنی داهاتووی پێی بەڕێوەدەچێت، وتی، یاسای هەڵبژاردنی بەركار كە هەڵبژاردنی پێ‌ بەڕێوەدەبرێت بریتییە لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان، ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـی هەموارکراوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە