10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند و دەڵێت” بازرگانان بەنیازبوون ئەم ماددە هۆشبەرانە بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆک”.

لە راگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەبەوەدەکات، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ورد و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای هەولێر، توانرا چالاکییەکی گرنگ ئەنجامبدرێت و چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو چالاکیەدا دەست گیراوە بەسەر بڕی(10)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لە سلێمانی، کە بازرگانان بەنیازبوون ئەم ماددە هۆشبەرانە بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆک و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون، سێ تۆمەتباری ئێرانی و یەک تۆمەتباری دانیشتووی هەرێمی کوردستان .

بەمەبەستی رێگریکردن و بەگژداچوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەماهەنگی و لەئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری پێکەوەیی بەردەوامە لەگەڵ سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە