وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە گۆڕینی تەكسی ئارەزوومەندانەیە و دەشڵێت: تابلۆی تەكسیە كۆنەكە دەخرێتە سەر تازەكە و ئۆتۆمبێلە كۆنەكە بۆیاخ دەكرێت بە تایبەت و تابلۆی بێ بەرامبەر پێ دەدرێت.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕێنمایی ژمارە سێی ساڵی 2025 تەواو ئارەزوومەندانەیە بۆ شۆفێرانی تەکسی بۆ ئەوەی هەر کاتێک لەڕووی داراییەوە ئەوان بتوانن ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی نوێ بکڕن، ئەو کاتە ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن.
دەشڵێت، “شۆفێرانی تەکسی دەتوانن ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بکڕن یان ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی بەکارهاتووی مۆدێل 2023، 2024 و 2025 بکڕن و بیکەن بە تەكسی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، تابلۆی تەکسییە کۆنەکە دەگوازرێتەوە سەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکە و کۆنەکەش بۆیاخ دەکرێتەوە بە هەر رەنگێک جگە لە ڕەنگی زەرد و تابلۆیەکی تایبەتی بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت.
