خۆڵبارین و بارانی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە

کەشناسێکی کورد هاتنەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و هەورە بروسکەی لە ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلی گەرما کاریگەری کەمدەبێتەوە و خۆڵبارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوامی دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باکووری ئەفریقا سبەینێ یەکشەممە، پلەکانی کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

باسی لەوەشکردووە: لە ڕۆژی دووشەممەوە، کاریگەری ئەو گەرمایە لە سەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ناجێگیربوونی کەشوھەوا لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری ھەورە بروسکە و نمە باران لە ھەندێ شوێندا دەبێت.

ئەوەشی وتووە: “بۆ رۆژی سێشەممە، کاریگەری ئەو ناجێگیریە زیاتر دەبێت و ئەگەری چالاکبوونی بای ڕۆژئاواو و باشووری رۆژئاوا دەبێت بە خێرایی 15-40کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بەھۆیەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین لەناوچەکانی سووریا و ڕۆژئاوای عێراقەوە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی زیاتر ناوچەکانی باشووری ھەرێم و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە و کەش تا رادەیەک فێنک دەبێتەوە.

بە وتەی ئەو کەشناسر کوردە، بەگشتی کاریگەری ئەم حاڵەتە تا کۆتایی ھەفتە ڕۆژی پێنجشەممە، بەردەوامی دەبێت و ناوبەناویش لە شوێن و کاتی جیاوازدا بەتایبەت ڕۆژی پێنجشەممە ھەورە بروسکە چالاک دەبێت و ئەگەری تاوە باران دەبێت، بارانەکە بۆ زۆربەی ناوچەکان کەمە بەڵام لەھەندێ شوێندا بە دیاری نەکراوی بارانی بەخوڕ و تەرزەش ئەبارێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە