spot_imgspot_img

عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری لە کۆنگرەکەی پەکەکەدا کردووە

زانیاری نوێ دەربارەی کۆنگرەی 12ی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرا دەبێت کە ئەمڕۆ پەکەکە ڕایگەیاند بڕیاری مێژووییان تێدا داوە.

ئەمڕۆ پەکەکە ڕایگەیاند لە ڕۆژانی 5-7ی ئەم مانگە کۆنگرەی 12ی پەکەکە “لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو. کۆنگرەکە بە بەشداری نوێنەرانی هەموو بوارەکانی خەبات، لە دوو هەرێمی جیاواز بە تەریب لەگەڵ یەکتر بەڕێوەچوو”.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە عەبدوڵا ئۆجالان بەشیوەی تەکنیکی بەشداری کۆنگرەی 12یەمینی پەکەکەی کردووە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.

لای خۆشیەوە ڕەمزی کارتال، هاوسەرۆکی گۆنگرەی گەل، لە میانی بەشدارییەکی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ستێرک تیڤیدا، چەند زانیارییەکی گرنگی سەبارەت بە ئەنجامدانی 12یەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە ئۆجالان و هەڤاڵەکانی لە ئیمرالی لە ڕێگەی تەلەکۆنفرانسەوە بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دیمەنی ئۆجالان لە کۆنگرەکەدا نمایش کراوە.

ئەمڕۆ پەکەکە ڕایگەیاند، لە کۆنگرەکەدا “لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، سەبارەت بە کارەکانی پەکەکە بڕیاری گرنگی مێژوویی وەرگرت” و بڕیاریشە وردەکارییەکەی کە چاوەڕوان دەکرێت پرسی هەڵوەشاندنەوەی حزبەکە بێت، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە