spot_imgspot_img

بۆ سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانی بڕیاری نوێ‌ درا

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوشێوەی ساڵانی دیکە بە هەمووشێویەک لە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانی ئاژەڵان ڕێگری دەکەن.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەک بەشێک لە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێگریکردن لە توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، قائیمقامی سلێمانی سەردانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی کرد و کاسبکارانی ناوچەکەیان ئاگادارکردەوە، کە لە چوارچێوەی رێنماییە تەندروستییەکان کارەکانیان ئەنجامبدەن.

ئاشکراشیکرد: “لە ئێستادا کێشەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە ئارادایە ئێمەش وەکو ئەرکی سەرشانی خۆمان پێشوەختە رێکارە تەندروستی و تەکنیکی و کارگێریەکانمان بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە توندتر کردوەتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “تاوەکو بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان بتوانین رێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون و هاووڵاتیان سەلامەت و پارێزراوبن”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان، کاسبکارانی ناوچەکەمان ئاگادارکردۆتەوە، لە کارکردنیاندا ڕەچاوی
ڕێنماییە تەندروستی و ڤێتێرنێرییەکان بن و زیاتر پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزیبن”.

جەختی لەوەشکردەوە، “لەوەی ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوتر قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگر دەبێت لە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانی ئاژەڵ، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە