فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، كۆنتڕۆڵ كردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند و دەڵێت: دواین نەخۆش منداڵێك بووە، پشكنینەكانی پاك بوون و ڕەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە.
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەمانەوێت ئەوەڕابگەیەنین، کە منداڵێک نەخۆش هەبووە و گومان کراوە نەخۆشی تای خوێنبەرونی هەبوبێ، بەڵام دەرکەوت بە هیچ شێوەیەک هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە.
ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا لەکەرکوک هیچ کەسێکی تووش بوو بە تای خوێنبەربوون نیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا 7 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لەو شارە تۆماركرا و 4 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.