سەرۆك وەزیرانی عێراق دەربارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بە بەرپرسانی توركیای ڕاگەیاندووە، هێشتا پێویستیان بە کاتە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، ماوەی 25 مانگە “هیچ لێشاوێکی نەوت لە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا” نەماوە، كە توانای ئەم هێڵە رۆژانە یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلە.
دەشڵێت: زانیاریمان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت، کە دەڵێت: هێشتا پێویستیان بە کاتە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق سرووشتیترین هاوبەشی ئێمەیە، دەتوانین لە هەموو بوارێکدا کاری لەگەڵدا بکەین، یەکێک لە بوارە گرنگەکان وزەیە. یەکێکیان نەوتە.”
ئاشكراشی كردووە، قەبارەی بازرگانیان لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە 23 بۆ 24 ملیار دۆلار و “ئێمە ڕۆژانە نزیکەی 15 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق بەرهەم دەهێنین.”